پارتی سۆسیالیستی کوردستان (3)یەمین کۆنگرەی خۆی بەست

رۆژی یەك شەممە ٢٠٢٢/١٠/٣٠   لە شاری ئامەد  پارتی سۆسیالیستی کوردستان Psk  كۆنگرەی (3)یەمین خۆی بەست  بە سرودی ئەی ڕەقیب و ئاڵای کوردستان ، پارتی سۆسیالیستی کوردستان بەرلە ٤٩ ساڵ پێش ئێستا لە باکوری کوردستان ڕاگەیەنراوە مێژوو یەکی درەوشاوەی لە خەباتی نەتەوەیی بۆخۆی تۆمار کردووە، شایەنی باسە ئەم پارتە لە ڕۆژی 2022/10/30 بە ئامادەبونی 500 ئەندام  (3)یەمین کۆنگرەی خۆی گرێدا و  تێدا کۆمەڵێک گۆڕانکاری  ئەنجامداوە لە وانە گۆرینی سەرۆکی پارتەکە لە شوێنی  بەرێز مەسعود تەک  بەیرام بوزەک وەک سەرۆکی نوێی پارتەکە هەڵبژێردرا

نوێنەری  زۆر لە حزبە کانی باکوری کوردستان  ئامادە ی بوبون و لە باشوری کوردستانیش هەر یەک  لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان. و حزبی شیوعی  کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان  ئامادە بون.

وتاری لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان كە پێكهاتووە لە(حزبی شیوعی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان) لەلایان شوان محمد ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان خوێندرایەوه.

شایەنی باسە کۆنگرەکە یەک ڕۆژی خایەند و بە هەڵبژاردنی ٤٠ کەس بۆ سەرکردایەتی پارتە کە کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

پەیوەندیدار