د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی لەحكومەتی عیراق رایگەیاند، لەساڵی 2018 وە ئەو وەفدە كوردیانەی دەچنە بەغدا بۆ یاسای بودجە دژی خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون، كەسانێك لە وەفدی كوردی بوون لە بودجەی عیراقیدا هەرێمیان توشی كارەسات كردووە.
فازڵ نەبی سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجەی عیراق بەدەنگی ئەمریكای وتووە، كورد دەبێت زیرەك بێت لەوەی كە یاسای بودجە چۆن دەردەكات، لەساڵی 2018 وە یاسای بودجە و دەردەچێت وەفدی كوردی دەچێتە بەغداد هەموو یاساكان دژی خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون، دەشپرسێت ئەی باشە ئەو خەڵكەی ئێمە لە بەغدا چیان دەكرد؟
باسی لەوەشكردووە، برادەران لە بەغدا لەكاتی دانانی بودجە لەئاستی پێویست نەبوون، وەفدەكانی ئێمە كە چوونەتە بەغداد بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر بودجە لە ئاستی پێویست نەبوون، خەڵكێكمان هەیە كوردە و لە وەفدی كوردی بووە لە بودجە ماددەیەكی وایداناوە هەرێمی كوردستانی تووشی كارەسات كردووە.
دەربارەی وەزیری نوێی دارایی عیراق رونیكردوەتەووە، ئەو خانمەی ئێستای وەزیری دارایی بەهیچ شێوەیەك لە دژی كورد نەبووە هەرگیز دژی كوردیش نابێت، ئەو تەنها یاسای بودجە وەك خۆی جێبەجێدەكات.