سەرۆکی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە لەگەڵ ئۆکرانیا نەکشاوەتەوە بەڵکو رێککەوتنەکەی هەڵپەساردووە و دەشڵێت، “دەبێت ئۆکرانیا دڵنیایی بدات ئەو کەشتیانەی تێدەپەڕن نابنە مەترسی بۆسەر روسیا.”
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، روسیا لە رێککەوتنەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە پاشگەز نەبووەتەوە بەڵام ئەو رێککەوتنەی هەڵپەساردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە ئۆکرانیا دڵنایایی بدات لە سەلامەتی ئەو کەشتانەی بە رێڕەوە مرۆییەکاندا تێدەپەڕن و دەبیت دڵنیایی بدات ئەو کەشتیانە نابنە مەترسی بۆسەر روسیا و ئۆکرانیای بەوە تۆمەتبار کرد کە ئەو کەشتیانە و رێرەوەکان بۆ هێرشکردنە سەر سوپای روسیا بەکار دەهێنێت.
ئەوەشی خستەڕوو، روسیا دەتوانێت دانەوێڵە بۆ ئەو وڵاتانە دابین بکات کە پێوستیان پیەتی و ریگری لە قەیرانی خۆراک بکات.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ، وەزارەتی ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا رایگەیاند، بەهۆی بڕیارەکەی روسیاوە ٢١٨ کەشتی دانەوێڵە لە هەناردەکرەدن وەستاون و چارەنوسیان نادیارە، وەزارەتی بەرگری تورکیاش دەڵێت، “به نهتهوهیهكگرتووهكان و توركیا راگهیهندراوه كه بههۆی هێرشهكان له سیڤاستۆپۆڵی رووسیاوە بووە.”
ئەمەش دوای ئەوەدێت، رۆژی شەممە وەزارەتی دەرەوەی روسیا، رایگەیاند. بۆ ماوەیەکی دیاری نەکراو رێککەوتنی هەناردەکردنی بەرهەمەکانی دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە هەڵپەساردووە و چیتر گەرەنتی ئاسایشی ئەو کەشتییە مەدەنییانە ناکات کە لەو رێڕەوەدا تێدەپەڕێت وتیشی، ئۆکرانیا ئەو رێڕەوە مرۆییەی کە بۆ هەناردەکردنی دانەوێڵە پێکهێنراوە بەکارهێناوە و لە بنکەی دەریایی سیڤاستۆپۆڵەوە هێرشێکی ئاسمانی و دەریایی لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کردووەتە سەر کەشتیگەلی رووسیا لە دەریای رەش و ژێرخانەکانی.
لە ٢٢ـی تەموز رێککەوتنی گواستنەوەی دانەوێڵە کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی جیهانیی خۆراک لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا بە هەماهەنگی تورکیا و ئەمریکا ئەنجامدرا.