پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتو دەستلەكاردەكێشنەوە

فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی وەك یەكەم فراكسیۆن دەستلەكار كێشانەوەیان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرد، كە ژمارەیان 5 پەرلەمانتارە.
 ئەمڕۆ سێشەممە وەك یەكەم فراكسیۆن یەكگرتووی ئیسلامی دەستلەكار كێشانەوەیان لە ئەندامێتی پەرلەمانی كوردستان پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە.
پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو ژمارەیان 5 پەرلەمانتارە، پێشتریش رایانگەیاندبوو درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نایاساییە، بەهۆی درێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمانەوە دەستلەكار دەكێشنەوە.
لە ماوەی رابردوودا بە دەنگی زۆرینە پەرلەمانتاران تەمەنی پەرلەمان درێژكرایەوە، ئەوەش نارەزایی لای فراكسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەكان دروستكرد، بەشێك لە ئەندامان و فراكسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەكان بریاریاندا لە ئەندامێتی پەرلەمان بكشێنەوە.

پەیوەندیدار