ئه‌حمه‌د شه‌مه‌ری ئەندامی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوبێت سه‌رنجی له‌سه‌ر سێ دۆسێیه، یه‌كێك له‌وانه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناره به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی.
ئه‌حمه‌د شه‌مه‌ری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سۆمه‌ریه رایگه‌یاند، بەرنامەکەی محەمەد شیاع سودانی لە هەمو ڕویەکەوە گشتگیرە و ئەو بنه‌مایانه‌ی تێدایە کە توانای سەرکەوتنی هەیە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر سودانی بیەوێت لە بەرنامەی حکومەتەکەیدا سەرکەوتو بێت، پێویستە سەرنجی لەسەر سێ دۆسیه‌ی گرنگ بێت، کە بریتین لە خزمەتگوزاری، ئابوری و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی”.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “سودانی هێشتا پێداگره لەسەر بەرزکردنەوەی به‌های دینار بەرامبەر بە دۆلار، بەڵام بڕیارێکی گرنگ هەیە، ئەویش یاسای بودجەیە و حیساباتی عێراقیش لەسەر بنەمای نرخی دۆلارێك به‌رامبه‌ر به 1448 دینار دیاریكراوه”.
باسی له‌وه‌شكرد، “چوارچێوەی هەماهەنگی و ده‌وڵه‌تی یاسا و سودانیش پێداگری دەکەن لەسەر گەڕاندنەوەی به‌های دۆلار بۆ نرخی پێشوی به‌رامبه‌ر به‌دینار، بەڵام لە چوارچێوەی ئابوریی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر ده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، حکومەتی پێش‌و کورتهێنانی دارایی زۆری هەبو، ئەمەش وایلێکرد بەهای دۆلار بەرزبکاتەوە، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوه هۆكار له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه بەهای داهاتی ئەو هاوڵاتیان 50% به‌رزببێته‌وه و توانای کڕینی خۆی ڕەنگدانەوەی هه‌بێت”.