سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی دیاریكردنی نرخی دۆلارەوە ڕایدەگەیەنێت،”بانکی ناوەندی تەنها لایەنی پەیوەندیدارە بە دیاریکردنی نرخی دۆلار”.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،”هەڵسەنگاندن بۆ وەزارەت و پارێزگاکان دەکەین،کاری لە پێشینەمان چارەسەرکردنی هەژاری، بێکاری، دژایەتی گەندەڵی دەبێت”.
ئاماژەی بەوەشداوە،”بەرەو جێبەجێکردنی یاسای بیمەی تەندروستی هەنگاو دەنێین،لەگەڵ کۆمپانیای تایبەتمەند بۆ کارکردنی نەخۆشخانەکان بە پێی سیستەم رێککەوتن دەکەین”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،”بڕیارەکانی دادگای بالای فیدرالی پێویستە جێبەجێ بکرێت،بەرنامەی کارکردنمان بە ئاڕاستەی جێبەجێکردنی یاساو بریارەکانی دادگایە”.
لەبارەی دیاریكردنی بەهای دۆلاریشەوە، سودانی ڕایگەیاندووە،” هەموارکردنەوەی نرخی دۆلار و بەرزکردنەوەی نرخی دینار پەیوەستە بە بڕیار و رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراقەوە”.
دەشڵێت،”ئەوان بە تەواوەتی پابەندن بە جێبەجێکردنی ئەو رێکار و بڕیارانەی بانکی ناوەندی لەبارەی نرخی دۆلار و دینارەوە دەریان دەکات”.