ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی وەفای عێراق رایگەیاند، فەرمانی دامەزراندنی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان بۆ پۆستی جێگرانی سەرۆک کۆمار واژۆکراوە.
لهمیانی بەشداری لە پانێلێكی دیداری مێری له شاری ههولێر، عەدنان زورفی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و ئەمینداری گشتیی رایگەیاند، “هەموو لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت، دەیانەوێت سۆزی رەوتی سەدر بەدەستبهێنن، ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانی دامەزراندنی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان بۆ پۆستی جێگرانی سەرۆک کۆمار واژۆکراوە و چاوەرێی کاتن بۆ دەستبەکاربوونیان.