پاش ئەوەی نوری مالیکی داوای دابەزاندنی بەهای دۆلاری کرد بەرامبەر دینار، بانکی ناوەندی رایگەیاند هیچ نیازێک نە لە ئێستا و نە لە داهاتودا نییە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار.
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له بانكی ناوه‌ندی عێراق وه‌ڵامی پێشنیازه‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسای دایه‌وه و رایگه‌یاند، له‌ئێستا و داهاتویه‌كی نزیك و دوریشدا، هیچ نیازێك نیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی له بانكی ناوه‌ندی به “بغداد الیوم” ڕاگه‌یاندوه، بانكی ناوه‌ندی له‌ئێستا و داهاتویه‌كی نزیك و دوریشدا هیچ نیازێكی نیه بۆ گۆڕینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، هه‌ر ده‌ستكارییه‌كیش له‌م نرخه‌دا لێكه‌وته‌ی نه‌رێنی به‌رچاوی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی ئابوری عێراق.
وتیشی، “بانكی ناوه‌ندی به بێ هیچ ده‌ستكارییه‌ك نرخی ئێستای دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار وه‌ك خۆی ده‌هێڵێته‌وه و ئه‌م بابه‌ته یه‌كلاییكراوه‌ته‌وه، و حكومه‌تی نوێش له‌و بڕیاره ئاگاداره به‌پێی دیدگایه‌كی ئابوری كه پاڵپشتی ئابوری عێراق ده‌كات بۆ ئێستا و بۆ داهاتوش”.
نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ڕۆژی چوارشه‌ممه، پێشنیازیكرد، به‌های 100 دۆلاری ئه‌مریكی بۆ 13 هه‌زار و 750 دینار كه‌مبكرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت كاریگه‌ری به‌رزی به‌های دۆلار له‌سه‌ر هاوڵاتیان كه‌مبكرێته‌وه.