سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، له 28ی مانگی رابردوه‌وه تاوه‌كو 3ی ئه‌م مانگه 2106 كۆچبه‌ری نایاساییان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات دیپۆرتكردوه‌ته‌وه.
به‌پێی میدیای فه‌رمی توركیا، سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاندوه، له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككاره توندانه‌ی كه له سنوره‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر، له كۆتا یه‌ك هه‌فته‌ی رابردودا 3645 كۆچبه‌ری نایاسایی و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه تا ئێستاش 246 هه‌زار و 107 كۆچبه‌ری نایاسایی رێگریان لێكراوه له هاتنیان بۆ توركیا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هه‌زار و 982 هاوڵاتی ئه‌فغستانی، 141 پاكستانی و سێ هه‌زار و 194 كۆچبه‌ر له ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه، به كۆی گشتی پێنج هه‌زار و 317 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه ده‌ستگیركراون.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی رابردودا، دو هه‌زار و 106 كۆچبه‌ری نایاسایی دیپۆرتكراونه‌ته‌وه كه 979یان ئه‌فغستانی، 116 پاكستانی و هه‌زار و 11 كۆچبه‌ر له ره‌چه‌ڵه‌كی جیاوازی دیكه بون، هاوكات ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌ره نایاسایانه‌ی كه تا ئێستا له ناوه‌نده‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه ماونه‌ته‌وه، گه‌یشتوه‌ته 18 هه‌زار و 832 كه‌س.