بەگوێرەی ئامارەکانی رێکخراوی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران، زیاتر لە 300 کەس بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێران گیانیان لەدەستداوە.
دامه‌رزاوه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران بڵاویكرده‌وه، له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، كه دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئه‌مینی ده‌ستیپێكرد، 304 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندی رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران کە ئۆفیسی سەرەکی لە وڵاتی نەوریجە، راپۆرتێکی تایبەتی لەبارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ئێران بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، زیاتر لە 50 رۆژە لە کۆی 31 پارێزگای ئێران خۆپیشاندان لە 22 ئێران بەردەوامە، لە پارێزگاکانی سیسستان – به‌لوجستان، مازنده‌ران، تاران، سنە و گیلان بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، له سیستان-به‌لوجستان 118 کەس، له مازنده‌ران 33، له تاران 30، له سنە 26، له گیلان 22، له ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا 21، له كرماشان 13، له ئه‌لبورز نۆ کەس کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، 41 كه‌س له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵه و لەنێویاندا 24 ژن هەن.