وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 كاتژمێرى داهاتووى سه‌رجه‌م پارێزگاكان بڵاو کرده‌وه.
ئەمڕۆ دووشەممە 7/11/2022، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ دەبێت، له كاته‌كانى ئێواره‌دا بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سبەی سێشەممە 8/11/2022، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێمى كوردستان ئەگەری دابارینی تاوەباران و دروستبوونى هه‌وره‌برووسکە هەیە، پاشان ناجێگیربوونی کەش بەردەوامی دەبێ بە شێوەی تاوەبارانی پچرپچر کە هەندێك جار هەورەبرووسکەشی لەگەڵ دەبێ، هه‌روه‌ها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم لە ناوچەکانی باشووردا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به پله‌ى گه‌رماى سبه‌ى سێشه‌ممه، كه‌شناسی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، پله‌ى گه‌رما له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان دوو تا سێ پله‌ى دیكه داده‌به‌زێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر – 22 پلەى سیلیزى
سلێمانی – 20 پلەى سیلیزى
دهۆک – 20 پلەى سیلیزى
کەرکووک – 24 پلەى سیلیزى
هەڵەبجه – 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ – 22 پلەى سیلیزى
سۆران – 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان – 26 پلەى سیلیزى