سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی لەهۆڵی ناوەندی چاوی کورد بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوسەرو روناکبیرانی شاری سلێمانی پانێلێک بۆ نوسەرو وەرگێری رۆژهەڵاتی کوردستان مامۆستا ( عەبدوڵا رەسوڵی ) سازکرا بەناونیشانی خوێندنەوەیەکی کۆمەڵناسیانە بۆ شۆرشی ژینا لەئێران … تیایدا عەبدوڵا رەسوڵی ئاماژەی بەبارودۆخی سیاسی و ئابوری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد ، هاوکات باسی لەو هۆکارانە کرد کە وایکردوە گەلانی ئێران بەبێ گوێدانە ئینتمای نەتەوەیی و مەزهەبی و ئاینی بەیەک دەنگ لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران برژێنە سەرشەقامەکان و داوای روخانی رژێم بکەن.
باسی لەبارودۆخی خراپی ئابوری خەڵک و گرتنەوەی ئازادیەکان و رێژەی بێکاری و بەتایبەتیش دۆخی خراپی ژنان کرد و چەندین داتای خستە ڕوو لەدوایشدا بەشدار بوان چەندین سەرنج و تێبینیان خستەروو هەروەک چەند پرسیارێکیان ئاراستەی پانێلیست کرد …ئەویش لەلای خۆیەوە وەڵامی پرسیارەکانی ئامادەبووانی دایەوە .