به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و له‌سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌وه له‌به‌شێكی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم بارانبارین ده‌ستپێده‌كات.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش هاوشێوه‌ی رۆژانی رابردو ده‌بێت، خێرایی با له‌نێوان 5-15 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له كاته‌كانی به‌یانی، له دوای نیوه‌رۆ ئاسمان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌سه‌ر به‌شێك له ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆك، سه‌نته‌ری دهۆك، سنوری پارێزگای هه‌ولێر به تایبه‌تی به‌شێك له ناوچه شاخاویه‌كان، له كاته‌كانی دره‌نگی شه‌ویشدا به‌شێك له ناوچه شاخاویه‌كانی سلێمانی نمه بارانی كه‌می ده‌بێت”.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
هه‌ولێر : 25
سلێمانی : 22
دهۆك : 25
كه‌ركوك : 27
هه‌ڵه‌بجه : 25
زاخۆ : 24
سۆران : 22
گه‌رمیان : 28