به‌گوێره‌ی نوێترین راپۆرتی كۆمپانیای دانه غاز، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ماوه‌ی نۆ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 11% به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ـی تشرینی دووه‌می 2022، كۆمپانیای دانه غازی ئیماراتی راپۆرتی نۆ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی له‌باره‌ی رێژه‌ی قازانج و داهاتی كۆمپانیاكه، هه‌روه‌ها رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌و كێڵگه نه‌وتییانه بڵاوكرده‌وه كه كۆمپانیاكه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریان له‌سه‌ر ده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌یدا، دانه غاز ئاماژه به به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌مێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان كردووه و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه ،له‌سه‌ره‌تای نۆ مانگی ئه‌مسال، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی 11% به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا رۆژانه 34 هه‌زار و 300 به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهێندراون. ئه‌مه له كاتێكدایه، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی دانه غاز، ساڵی رابردوو رۆژانه 34 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌مێندراون.
هه‌ر به به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا قازانجی پاکی کۆمپانیاکە بۆ 161 ملیۆن دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه و كۆی گشتی داهاته‌كانی كۆمپانیاكه‌ش له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا بۆ 24% به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 415 ملیۆن دۆلار.
كۆمپانیای دانه‌غاز، گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ساڵی 2005 دامه‌زراوه، كۆمپانیایه‌كی تایبه‌تمه‌نده به گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانی غاز و له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی ئیمارات، میسر و هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات.