جوتیار عادل: شاندی هه‌رێم چاوه‌ڕێی وەڵامی بەغدا دەكات

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ سەردانی بەغدا شاندی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەسەر مەلەفەكانی نەوت و غاز و بودجە و چەند مەلەفێكی تر، چاوەڕێی وەڵامی حكومەتی فیدراڵی دەكات.
جوتیار عادل بە میدیای پارتی وتووە، پێشتریش چاوەڕێی حكومەتی عیراق بوون بۆ ئەوەی لە ئاستی پێویستدا پێشوازی لە شاندی حكومەتی هەرێم بكات، ئامادەن و چاوەڕێی وەڵامی بەغدان بۆ ئەوەی دەست بە گفتوگۆ بكەن.
باسی لەوەش كردووە، ئومێدەوارن لەم نزیكانە سەردانی بەغدا بكەن، چونكە وادەی سەردانەكە پەیوەستە بە ئامادەیی حكومەتی عیراقەوە، ناكرێت بڕۆن بەبێ ئەوەی حكومەتی عیراق ئامادەبوبێت و تیمی ئامادە كردبێت.
سەبارەت بە بابەتەكانی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا وتی، بابەتەكان دیارن و بەشێكیان تایبەتن بە دەسەڵاتی جێبەجێ كردن وەك نەوت و بودجە، بەشێكیشیان پەیوەستن بە دەسەڵاتی یاسادانان، بۆ نمونە دەركردنی یاسای دادگای ئیتحادی و نەوت و غازە، ئەمانە بابەتی سەرەكیین، بە گوێرەی خشتەی زەمەنی بودجە دەكەوێتە پێش هەموو بابەتەكانی دیكە، چونكە وادە كەم ماوە بۆ تاوتوێكردنی بودجە.

پەیوەندیدار