زاخارۆڤا: ئامادەی دانوستانين لەگەڵ ئۆکراینا

وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایدەگەیەنێت، مۆسکۆ ئامادەیە دانوستان لەگەڵ کیێڤ ئەنجام بدات.

ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، مۆسکۆ ئامادەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو رەوشەی ئێستا، دانوستان لەگەڵ کیێڤ بکات.

وتیشی، ئەوان ھەرگیز دانوستانیان رەتنەکردووەتەوە و گفتوگۆکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە بەھۆی وەڵامنەدانەوە پێشنیارەکانی روسیا لەلایەن ئۆکراین راگیراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، دابینکردنی چەک و پێداویستی سەربازیی لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە بۆ ئۆکراین، کاریگەری راستەوخۆی ھەیە لەسەر ئامادەیی کیێڤ بۆ دانوستان.

پەیوەندیدار