لیژنه‌ی دارايی: دەستکاریی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار ناکرێت


لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ر جۆره‌ گۆڕانكارییه‌ک له‌ بەهای دینار به‌رانبه‌ر دۆلار له‌ پرۆژه ‌بودجه‌ی ساڵی داهاتوو ره‌تده‌كاته‌وه‌.

جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی رایده‌گه‌یه‌نێت، داواكاری هه‌یه‌ گۆڕانکاری لە بودجەی وەبەرهێناندا بکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ پێویستی راستەقینەی وڵاتدا بگونجێت و بەرنامەی حکومەتی پێ جێبەجێ بکرێت.

كۆچه‌ر ئاماژه‌ی به‌وەكردووه‌، بەهای دۆلار لە بودجەدا بە جێگیری دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەک ناكرێت، بانکی ناوەندیش بەرپرسیارە لەم سیاسەتە و بۆچوونی خۆی خستۆتەڕوو.

دووپاتیده‌كاته‌وه‌، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بودجه‌دا به‌ به‌راورد به‌ بودجه‌ی پێشوو دەگۆڕێت، ره‌نگه‌ کەمتر بێت لەو نرخەی کە لە بازاڕە جیهانییەکاندا هه‌یه‌.

پەیوەندیدار