بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە درێژەی كارەكانی تەواوكردنی پڕۆژەی ستراتیژی ئاوەڕۆی سندوقی شەقامی (30 مەتری و 60 مەتری) هەر دوو سایدی شەقامی 30 مەتری لەترافیك لایتی ئەنجومەنی وەزیران نزیك كونسڵخانەی فەرەنسا بۆ ماوەی سێ مانگ دادەخرێت.
فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، كە لە درێژەی كارەكانی تەواوكردنی پڕۆژەی ستراتیژی ئاوەڕۆی سندوقی شەقامی 30 مەتر-60 مەتری، هاووڵاتییان ئاگادار دەكەنەوە، لە بەیانی ڕۆژی هەینی 2022.11.11، هەردوو سایدی شەقامی 30 مەتری لە ترافیك لایتی ئەنجومەنی وەزیران نزیك كونسڵخانەی فەرەنسا تاكو نزیك مزگەوتی حاجی حسێن بۆ ماوەی (90) ڕۆژ دادەخرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لەو ماوەیەدا شۆفێران و هاووڵاتیان وەك ڕێگای بەدیل دەتوانن شەقامی 60مەتری بۆ هاتووچۆ بەكار بێنن.