وەزیری تەندروستی رایگەیاند، تا ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهیدی بۆردوومانی بارەگای حیزبی دیموکرات گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی کۆیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بارەگای حیزبی دیموکرات جارێکی دیکە لە کۆیە بە چەند مووشەکێک کرایە ئامانج، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەبارەی قوربانییەکان رایگەیاند:” تا ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهید گەیشتۆتە نەخۆشخانە، ئەمبوڵاس و تیمەکانی پزیشکی و نەخۆشخانە لە ئامادەیی پێشوازی برینداران و چارەسەرکردنیانن. لەسەر هێڵین بۆ ڕەوانە کردنی تیمی ئەمبوڵانسی زیاتر. پێشبینی دەکرێت ژمارەی بریندار و شەهید زیاتر بن تا گەیشتن بە نەخۆشخانە”.
بهرپرسی پهیوهندییهكانی كۆمهڵهی زهحمهتكێشانی كوردستان رایگهیاند، به چوار درۆنی خۆكوژ هێرشكراوهته سهر بارهگاكانیان له ناوچهی زڕگوێز.
عەتا سەقزی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند: بەچوار درۆنی خۆکوژ هێرشکراوەتە سەر بارەگاکانیان لەناوچەی زڕگوێزی سەر بەپارێزگای سلێمانی.
عەتا سەقزی وتیشی: “خۆشبەختانە زیانی گیانیمان نییە.
هاوكات لە سنووری برادۆست ناوچەكانی بەربزێن و بناری چیای سەقەر تۆپبارانكران و تا ئێستا زیانەكانی تۆپبارانكردنەكە نەزانراوە.