سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی بۆردوومانكردنی كۆیە و زرگوێز دەكات كە ئەمڕۆ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بە مووشەك و درۆن بۆردوومانكران.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكیدا بەبۆنەی كردنەوەی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگەری لە كوردستان ڕایگەیاند، بەداخەوە كۆیە و زرگوێز بۆردوومان كرانەوە.
بەیانی ئەمڕۆ 14\11\2022، بارەگاكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لە كۆیە و زڕگوێز هێرشیان كرایەسەر و بۆردوومان كران.