وەزارەتی دارایی: ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا راست نییە

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوە دەكەن، بەغدا بڕیاریداوە 200 ملیار دینارە مانگانەكەی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
وەزارەتەكە لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردووەتەوە، لە چەند ماڵپەڕ و پەیجێك كوێرانە لە هەواڵێكی بێ بنەمادا بڵاوكرایەوە كە ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لە كۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەدا بە بەڕێوبەرانی وەزارەتەكەی وتووە كە سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە لە ساڵی داهاتووەوە دەست بە ناردنەوەی 200 ملیار دیناری بەشە بودجەی كوردستان بكاتەوە.
ئەوەش هاتووە، تاوەكو ئێستا هیچ پەیوەندیەكی نوێ لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و كابینەی نوێی حكومەتی عیراقدا نییە و نەبووە، لە رۆژی دووشەممە هیچ كۆبوونەوەیەكی فەرمی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وەزارەت نەكراوە.
وەزارەتی دارایی جەختی لەوەش كردووەتەوە، هەواڵی ناردنی 200 ملیار دینارەكە هەواڵی ناڕاستە و وەزیری دارایی لێی بێبەرییە، تكاش لە هەموو میدیاكان دەكات بۆ وەرگرتنی زانیاری و هەواڵی دارایی دروست پشت بە راگەیاندنی وەزارەتی دارایی ببەستن.

پەیوەندیدار