خۆپیشاندانەکان لە ئێران و شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دوو مانگی تێپەڕاند

شەوی رابردوو لانیکەم ١٠ خۆپیشاندەر لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان کوژراون
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە و شەوی رابردوو لانیکەم ١٠ خۆپیشاندەر لە شارەکانی سنە و سەقز و کامیاران و بۆکان کوژران.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەو خۆپیشاندەرانە بە تەقەی ھێزە ئەمنییەکان کوژراون لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا، مێردمنداڵ و گەنجیشیان تێدایە.

ھاوکات بینای قائیمقامی شاری بۆکان لەلایەن خەڵکەوە گەمارۆدراوە و ئەگەری کەوتنی ھەیە.

خۆپیشاندانەکان لە ئێران و شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دوو مانگی تێپەڕاند و بەپێی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤ ئێران، لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە، ٣٤٢ کەس کوژراون، کە ٤٣ منداڵن و ٢٦یان ژنن.

بڕیارە ئەمڕۆش ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێران کۆببێتەوە.

پەیوەندیدار