دوای تهقینهوهی سیستهمی غازی شۆفاز له ماڵێكی گهڕهكی كازیوهی سلێمانی، ژمارهی گیانلهدهستدان گهیشته 15 كهس و 12 كهسیش بههۆی ئهم رووداوه برینداربوونه.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی دەرهێنانی دوایین تەرمی لە ژێر خانووە رووخاوەکەی سلێمانی راگەیاند و ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 15 کەس، سەرجەمی قوربانییەکان 27 کەسن، 25یان ئەندامانی یەک بنەماڵەن، دوو قوربانییەکەی دیکە میوانی خێزانەکەن
سەبارەت بە هۆکاری تەقینەوەکەوەش، عەمید دیار ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەزانیدا رایگەیاند: “100٪ بەهۆی سیستمی غازەکەوە بووە، وەستایەک کە بە هیچ شێوەیەک مۆڵەتی فەرمیی نەبووە، هاتووەتە ئێرە. خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دەستکاریی سیستمی شۆفاژی ئەو ماڵەی کردووە، بەهۆی لێچوونی غازەوە ئەو کارەساتە روویداوە.”
bestun