نەخۆشیی ئۆتیزم، تێكچوونە لە ڕەوتی گەشەكردن و هەبوونی هەر كێشە و گیروگرفتێك لە پرۆسەی گەشەكردندا دەچێتە خانەی كەمئەندامییەوە و ئۆتیزمیش جۆرێك لە كەمئەندامییە.
نیشانەكانی نەخۆشیی ئۆتیزم لە تەمەنی دوو ساڵییەوە دەردەكەون و هەندێك لەو منداڵانەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، زۆر بە سەختی دەتوانن پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ خێزانەكەیان و نزیكەكانیان بگرن.
كۆمەڵەی پزیشكانی بەریتانیا لەسەر ئەو ڕایە كۆكن كە كەمبوونی هەندێك لە مادە خۆراكییەكان لە خانمانی دووگیاندا، ئەگەری تووشبوونی كۆرپەكەیان بە ئۆتیزم زیاد دەكات.
فۆلیك ئەسید و مۆڵتی ڤیتامین دوو لەو حەبە بەسوودانەن، كە لەژێر چاودێریی پزیشكاندا بە خانمانی دووگیان دەدرێت، تا كۆرپەكەیان تووشی حاڵەتی نەخۆشیی ئۆتیزم نەبێت.