پێکانەکەی مانێ بەردەوامی هەیە و پێویستی بە سێ مانگ هەیە تا چاکببێتەوە

دوای ئەوەی سادیۆ مانێی سەنیگالی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن تووشی پێکانێکی قورس بوو لە لیستی هەڵبژاردەی سەنیگال دوورخرایەوە بۆ یاریەکانی مۆندیال لەبەرئەوەی لە قاچیدا نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو ئەستێرە سەنیگالیە پێویستی بە سێ مانگ هەیە تا بەتەواوی لە ئازارەکانی نەشتەرگەریەکی ڕزگاری بێت و ئامادەبێت بۆ یاریکردن.

ڕۆژناکەی ڕونیکردەوە بەگوێرەی ئەو ماوەیە بێت بەشداریکردنی مانێ بەرامبەر بایرن میونشن لە 14ی شوباتی داهاتوو لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ جێگەی گومانە.

بیڵد ڕایگەیاند کە دوورکەوتنەوەی سادیۆ مانێ وەک شۆکێکی گەورە وایە بۆ یانە باڤاریەکە چونکە لە هێڵی هێرشبەری یانەکەدا ڕؤڵێکی گەورەی هەیە و یەکێکە لە یاریزانە سەرەکیەکانی پێکهاتەکەی ناگلیسمانی ڕاهێنەر.

پەیوەندیدار