لە شاری سلێمانی هێرش و پەلاماری تورکیا بۆسەر رۆژئاوا و باشوری کوردستان ئیدانەکرا


دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەردەم بارەگای خۆسەری رۆژئاوای کوردستان لەشاری سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژناوانی سازکرا بەمەبەستی ئیدانەو رسواکردنی هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیای فاشیست بۆسەر رۆژئاواو باشوری کوردستان و کوشت و بڕی خەڵکی سفیل و وێرانکردنی شارو شارۆچکەو گوندەکان و زیانگەیاندن بە مەڕو ماڵات و ژینگەی کوردستان …
تیایدا ئەفین سوید بەرپرسی نوێنەرایەتی خۆسەری لەباشور وتاری خۆسەری پێشکەش کرد و دواتر بەختیار مستەفا وتاری بەرەی پشتیوانی رۆژئاوای خوێندەوە …
دواتریش وەڵامی پرسیاری کەناڵەکانی راگەیاندن درایەوە

پەیوەندیدار