حکومەتی ھەرێمى کوردستان: پێشێلکاری سەروەری عێراق و ھەرێم ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت

حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشێلکاری بەردەوامی سەروەری عێراق و ھەرێمی کوردستان ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و عێراق و کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەبێت ھەڵوێستی روونیان ھەبێت. حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی بۆردوومانەکەی ئەمشەوی ئێرانەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بە توندترین

دژەتیرۆری کوردستان حەوت تیرۆریست رادەستی حكومەتی عێراق دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان (KCT) رایگەیاند، هێزەکانیان حەوت ئەندامی گروپی چەکدارانی داعشیان لە هەولێر دەستگیرکردوە کە لەلایەن دادگای عێراقەوە داواکراو بون، بۆیە دوێنێ رادەستی دژەتیرۆری عێراق کراونەتەوە.بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان (KCT) ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێکدا

حدكا : سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی چەند بنکەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نزیک کۆیە و جێژنێکان کردە ئامانج

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، “درەنگانی ئەمشەو، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە مووشەک و درۆن چەند بنکەیەکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە نزیک کۆیە و جێژنێکان کردە ئامانج. بەهۆی ئەو هێرشە

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا: هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئیدانە دەکەین

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرشەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی سوپای پاسدارانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە کرد. جەنەراڵ مایکل ئێرێک کەریلا، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تویتێکدا رایگەیاند، هێرشە مووشەکی و

مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی هەڤاڵ سەلاح فەقێیانی دەكات

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ” خاتوو مەلیحە ” هاوژینی هەڤاڵ سەلاح فەقێیانی – مان بیست ،لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و سەرەخۆشی لە هەڤاڵ سەلاح و لە خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین و خۆمان بە