خۆپیشاندان لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوامە

خۆپیشاندان لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوامە و بەیانی ئەمڕۆش ھەلیکۆپتەری سەربازی ئێران بەسەر ئاسمانی شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان سوڕاونەتەوە، تا ئێستاش لە خۆپیشاندانەکاندا ٤٠ بیانی دەستگیرکراون.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ ھەلیکۆپتەری سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان سوڕاونەتەوە.
لە شەقامی مەنگوڕ لە پیرانشار، بەردەوام دەنگی دەستڕێژی ھێزەکانی حکومەتی ئێران بەڕووی خەڵکدا بیستراوە.

ھەروەھا چارەنووسی چەندین کەس لە شارەکانی رۆژھەڵات نادیارە، کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵی خەڵکی جوانڕۆیە.

لەلایەکی ترەوە، “مەسعود ستایشی” وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێرانی رایگەیاند، لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە، ٤٠ ھاووڵاتی بیانی دەستگیرکراون. ھەروەھا رۆژنامەی “جیھان سانات”ی ئابوری داخراوە، چونکە تۆمەتی ئاڕاستەی ھێزە ئەمنییەکان کردبوو.

bestun latef

پەیوەندیدار