“پرایس” راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێم و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمریکا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان دەکات.
وتیشی، پێویستە توندوتیژییەکان لە سوریا رابگیرێن و ژیانی ھاووڵاتیان پارێزراوبێت و پشتیوانی ھەوڵەکان بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش بکرێت.
ھەروەھا دژایەتی ئەمریکای بۆ ھەر ھەنگاوێکی سەربازی دەربڕی، کە سەروەری عێراق پێشێل دەکات.
راگەیەندراوەکەی “پرایس”، دوای بۆردومانە مووشەکی و درۆنییەکەی ئێران بوو بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان، کە بەھۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا، ھەروەھا دژی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیایە لە رۆژئاوای کوردستان.
bestun latef