پەرلەمانی ئەوروپا: داوا لە تورکیا دەکەین رێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگرێت

پەرلەمانی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات رێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگرێت و دەڵێت، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بوونەتە هۆی “خوێنڕشتنی زیاتر.”
رۆژی دووشەممە 21ـی تشرینی دووەمی 2022، رۆبێرتا مێتسۆلا، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا لە گوتارێکدا لە پەرلەماندا گوتی: “هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا و عێراق، لەدوای تەقینەوەکەی ئیستەنبووڵ، بوونەتە هۆی ئەوەی خەڵکی زیاتر گیانلەدەستبدەن و بووەتە هۆی خوێنڕشتنی زیاتر.”
رۆبێرتا مێسۆتا داوای لە بەرپرسانی تورکیا کرد دان بەخۆیاندا بگرن و “رێز لە یاسا و ستانداردی نێودەوڵەتی بگرن.”
نیکۆلاج ڤیلومسەن، پەرلەمانتاری ئەوروپا لەسەر پشکی هاوپەیمانیی سوور – سەوزی دانیمارک لە تویتێکدا دەڵێت، سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا داوا لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکات بۆ ئەوەی “رێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگرێت. ئەوەش دوای هێرشە دڕندانەکانی بۆ سەر کوردەکان لە سووریا و عێراق.” دەشڵێت، هێرشەکانی تورکیا نەخۆشخانەیەکیان لە شاری کۆبانێ وێرانکردووە.
هەر رۆژی دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە تورکیا کرد بۆ ئەوەی “بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵە بکات و رێز لە یاسای نێودەوڵەتی بگرێت.”
بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 20ـی تشرینی دووەمی 2022، تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی چنگ – شمشێر راگەیاند و هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان – پەکەکە و هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە دەستپێکرد.
بەگوێرەی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، لە شەوی 19 و رۆژی 20ی تشرینی دووەمدا، لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستان 29 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 13 کەسیان خەڵکی سڤیلن، لەگەڵ شەڕڤانێکی یەپەگە و 15ی سەربازی سوپای سووریا.
رووسیا داوای دانبەخۆداگرتنی تورکیا لە سووریا دەکات

رووسیا هیوادارە تورکیا دان بە خۆیدا بگرێت و “زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی هێزدا نەکات” لە سووریا ، ئەمەش دوای ئەوەی ئەنقەرە هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە و هەڕەشەی دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر باکووری سووریا و رۆژئاوای کوردستان دەکات.
ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، نێردەی تایبەتی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری سووریا لە ئاستانە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: هیوادارین هاوکارە تورکەکانمان رازی بکەین، لەسەر خاکی سووریا زیادەڕۆیی لە بەکارهێنانی هێز نەکەن بۆ ئەوەی “دوور بین لە پەرەسەندنی گرژییەکان”.
نێردەی تایبەتی پوتن گوتیشی: رووسیا چەندین مانگە هەموو شتێکی کردووە، بۆئەوەی رێگری لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی گەورە بکات.
ئه‌ردۆگان: ئه‌مریكا هه‌زاران بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی داوه‌ته كورده‌كانی سوریا

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مریكا، له ساڵانی ڕابردودا، هه‌زاران بارهه‌ڵگری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی باركراوی ڕاده‌ستی هێزه كوردیه‌كانی سوریا كردوه، “ئێمه‌ش لهههنگاوهكانمان به‌رده‌وام ده‌بین وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاسایشی نیشتمانی توركیا ده‌خوازێت”.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “جێگای داخه كه هاوپه‌یمانێكی توركیا له ناتۆ، له ساڵانی ڕابردودا، هه‌زاران بارهه‌ڵگری پڕ له ته‌قه‌مه‌نی و چه‌كی گه‌یاندوه‌ته ئه‌و ناوچانه‌ی له سوریا كه هێزه كوردیه‌كان تێیدا چالاكن”.
ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما به‌رده‌وام بوه، له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپیشدا به‌رده‌وام بوه، له سه‌رده‌می جۆ بایدنیشدا وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه”.
سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی ئه‌مریكای له نیگه‌رانییه‌كانی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی سوریا ئاگادار كردوه‌ته‌وه و وتیشی، “من به شه‌خسی له گفتوگۆكاندا له‌گه‌ڵ ئۆباما و ترامپ و بایدن ئه‌م بابه‌ته‌م باسكردوه و ڕامگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمان و هاوبه‌ش بین له ناتۆ، ده‌بێت د‌رك به‌وه بكه‌ین كه ئه‌و پاڵپشتییه‌ی ئه‌مریكییه‌كان پێشكه‌شی كورده‌كانی سوریای ده‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر باشوری توركیا ئێمه هۆشداریماندا كه ئه‌گه‌ر پێویست بو، ده‌بێت ڕێوشوێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بگرینه‌به‌ر”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی ئه‌مریكا بۆ په‌یامه‌كه‌ی، ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت، “لایه‌نی ئه‌مریكا هیچ وه‌ڵامێكی بۆ پرسیاره‌كان نیه، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن وه‌كو ئه‌وه‌ی ئاسایشی نیشتمانی توركیا ده‌خوازێت به‌بێ هیچ ئیمتیازێك، چونكه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له دۆخه‌كه‌دا پڕه له كێشه بۆ وڵاته‌كه‌مان”.




