یەکێکی دیکە لە بریندارەکانی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی دهۆک کە پۆلیسە، گیانی لەدەستدا.
ئەو پۆلیسەی گیانی لەدەستداوە ناوی کوڤان محەممەد سەعیدە، بە گیانلەدەستدانی ئەو پۆلیسە ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی تەقینەوەکەی شەوی رابردووی دهۆک کە بەهۆی تەقینی تانکیی غاز روویدا، بووە 5 کەس و تاوەکو ئێستاش 32 کەس بریندارن.
شەوی رابردوو سیستمی غاز لە سەربانی بەشە ناوخۆییەك لە پارێزگای دهۆك تەقیەوە و وەزارەتی تەندروستیش ئاشكرای كرد، بەهۆیەوە 4 كەس گیانیان لەدەستداوە و 32 كەسی دیكە برینداربوون.
بەهۆی هاتنی سەرماوە بەكارهێنانی غاز بۆ خۆگەرم كردنەوە زیادی كردووە، بەشێك لە هاونیشتمانیانیش هۆكارەكەی بۆ خراپی كوالیتی سیستەمی غازو كەمتەرخەمی بەكارهێنەرانی دەگەرێننەوە، رۆژی پێنجشەممەش سیستمی غازی ماڵێك لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی تەقیەوە و بەهۆیەوە 15 كەس گیانیان لەدەستدا و 12ی تر بریندار بوون.