بەرگریی شارستانیی دھۆک: دوو کەس بەهۆی گڕگرتنی بوتڵێکی غازەوە سووتاون


بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، بەهۆی لێچوونی غازەوە ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندارن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، رووداوەکە بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە لە کاتژمێر 08:30 خولەکی ئەم بەیانییەدا لە کۆمەڵگەی مسیریکێ.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی ئەگرەکەوە دوو کەس کە ژن و پیاوێک بوون بریندار بوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەوە دووەم رووداوەی سوتانە بەهۆی غازەوە لە ماوەی کەمتر لە سێ رۆژدا لە پارێزگای دهۆک و شەوی دووشەممەی رابردووش، بەهۆی تەقینەوەی تانکی غازی شلەوە، ئاگر لە بەشە ناوخۆییەکی کوڕان لە دهۆک کەوتەوە و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکی 30 کەسی دیکەش برینداربوون.

پەیوەندیدار