سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەردانی کۆنسولگەری کۆماری گەلی چین دەکات

سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هاوڕێ لەگەڵ سەعد خالید جێگری سکرتێر و بێکەس قادر ئەندامی مەکتەبی سیاسی سەردانی کۆنسولگەری کۆماری گەلی چینی لە شاری هەولێر کرد، کە لەلایەن (نی ڕوچی) سەرکونسوڵی کۆماری چین پێشوازییان لێکرا.
بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان سەرەتا بە بۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی بیستەمین کۆنگرەی پارتی کۆمۆنیستی چین و هەڵبژاردنی شی جینپینگ بە سکرتێری گشتیی پارتی کۆمۆنیستی چین، پیرۆزبایی لێکردن و هیوای خواست گەلی چین و سەرکردایەتیەکەی ڕۆلی زیاتر بێ لە دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە جیهاندا.
هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی سیاسی عێراق و کوردستان کرا، سەرکۆنسوڵی چین رایگەیاند وڵاتەکەی هانی حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان. لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرایەوە.

ــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ــــــــ

٢٣ نوفمبر ٢٠٢٢، التقى القنصل العام السيد ني روتشي بالسيد بلين عبد الله، الأمين العام لحزب كادحي كوردستان (KTP).

تبادل الجانبان وجهات النظر حول التعاون بين الحزبين، الحزب الشيوعي الصيني (CPC) وحزب كادحي كوردستان (KTP).

قدم السيد بلين عبد الله التهاني على نجاح المؤتمر الوطني ال٢٠ للحزب الشيوعي الصيني وإعادة انتخاب الرئيس شي جين بينغ أمينًا عامًا للجنة المركزية للحزب الشيوعي الصيني.

ــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ـــــــــ ــــــــ

23 November 2022, Consul General Mr. Ni Ruchi met with Mr. Balen Abdullah, the general secretary of Kurdistan Toiler’s Party (KTP).

The two sides exchanged views on inter-party cooperation between Communist Party of China (CPC) and KTP.

Mr. Abdullah extended congratulations on the success of the 20th CPC National Congress and President Xi Jinping’s re-election as general secretary of the CPC Central Committee.

bestun latef

پەیوەندیدار