پلاسخارت : لەبارەی بۆردومانەكانی سەر هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە

جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق لەبارەی هێرشەكانی ئێرانەوە بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، بەداخەوە تەنها دەتوانین وتەكانمان دوبارە بكەینەوە، هێرشە بەردەوامەكانی ئێران جێگەی قبوڵكردن نیە، پێویستە عیراق وەك یەك مامەڵە بكات بۆئەوەی بوار بەهەڕەشەی زیاتر نەدات، هێز لە دەرەوەی وڵات لە یەكڕیزی ناوخۆییەوە دەستپێدەكات.
پلاسخارت پێشتر رایگەیاندبو، هێرشی دوبارەو پێشێلكردنی سەروەری عیراق دەبێت رابگیرێت، ئەم كارە شەڕانگێزیانە نەك هەر بە بێباكانە گرژییەكان زیاتر دەكات، بەڵكو كارەساتیشی لێدەكەوێتەوە، تاكە رێگە بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشە دەرەكییەكانی وڵاتانی دراوسێ بریتیە لە بەكارهێنانی ئامرازە دیپلۆماسییە دامەزراوەكان.

پەیوەندیدار