چۆن خۆت لە ژەهراویبوون دەپارێزیت؟

حاڵەتی ژەهراویبوون و تووشبوون بە بەکتریا یان ڤایرۆسی گەدە زۆر بڵاوە، بۆ خۆپاراستن لێی و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون دەبێت چەند هەنگاوێك بگیرێتە بەر.

بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵێك هەنگاو کە مەترسیی ژەهراویبوون بەهۆی خواردنەوە کەمدەکاتەوە، دیارترینیشیان ئەمانەن:

١. دەستت بشۆ بەر لە نانخواردن.
٢. دڵنیابە لە بەسەرنەچونی ئەو خواردن و خواردنەوانەی کە دەیانخۆیت.
٣. دوای چوونە تەوالێت بەباشی دەستت بشۆ.
٤. خواردن مەکڕە لەو فرۆشیارانەی کە گرنگی بە کوالیتی شتەکانیان نادەن.
٥. پاکڕاگرتنی قاپ و قاجاخ.
٦. هەڵگرتنی خواردن لە بەفرگردا یان هێندە لێبنرێت کە لە ژەمەکاندا بخورێت و نەمێنێتەوە.
٧. خواردن بە سەری کراوە بەجێنەهێڵدرێت.
٨. شۆردنەوەی سەوزە و میوە بەباشی بەر لە خواردنیان.

ئامــــادەكـــردنی : چـــیـــا جـــەمـــال….. هۆشمەند

پەیوەندیدار