نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بەو پێیەی پارێزگارەکان رەگەز و بنەمایەکی گرنگی بەڕێوەبردنی حکومەتە خۆجێییەکانن، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش بە مەبەستی باشتر بەڕێوەبردن و رێکخستنی کاروباری حکومەتە خۆجێییەکان، پلانێکی ھەیە بۆ گۆڕینی پارێزگاری زۆربەی پارێزگاکانی عێراق.
لەماوەی رابردووشدا ھەرچەندە سودانی رایگەیاند ھەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ سەرجەم لێپرسراوە حکومییەکان دەکەن، بەڵام تائێستا ھیچ زانیارییەکی رەسمی لەبارەی گۆڕانکاری لە پۆستی پارێزگارەکان بڵاونەکردووە و لێدوانەکەی نوری مالکیش پشتڕاست نەکراوەتەوە.