وەزارەتی پەیوەندییەكانی حكومەتی عیراق، بە نوسراوێك داوای لە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت كردووە كە لە مانگی داهاتووەوە كرێی ئینتەرنێت بە رێژەی 20% كەمبكەنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق کە واژووی هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراقی لەسەرە، تێیدا هاتووە، داواکارییەکی فەرمی لە وەزارەتی پەیوەندی عێراقەوە ئاڕاستەی سەرجەم کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کراوە بۆ هەڵگرتنی 20٪ی باجی کرێی پڕکردنەوەی ئینتەرنێت لە یەکی مانگی کانونی یەکەمەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەسەر هەموو کۆمپانیاکان پێویستە لە رێکەوتی 1ی مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵ بڕیاری هەڵگرتنی باج جێبەجێ بکەن و هەر کۆمپانیایەکیش بڕیارەکان جێبەجێ نەکات رێکاری یاسایی بەرامبەر بەکاردەهێنرێت.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سەرۆکی سەرۆک وەزیران بڕیاردرا 20٪ی باجی کرێی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایل و ئینتەرنێت هەڵبگیرێت.