سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌وتارێكدا رایگه‌یاند، پێویست ناكات به‌رگه‌ی دوڕویی ئه‌و كه‌سانه بگرین كه له ڕێگه‌ی فێڵه‌كانی گۆڕینی ناوه‌وه پشتیوانی ڕێكخراوی تیرۆریستی (په‌كه‌كه و درێژكراوه‌كانی) ده‌كه‌ن، هه‌رگیز هیچ كه‌سێك ناتوانێت وڵاته‌كه‌مان به زۆر بخاته هه‌ڵوێستێكه‌وه كه پێچه‌وانه‌ی بهرژهوهندییهكانمانه بێت، سوریشین له‌سه‌ر ئیراده‌ی توركیا بۆ دروستكردنی پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر بۆ پاراستنی سنوره‌كانمان”.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له وتارێكدا له‌میانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند، “نابێت ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا كه ئامانج لێی فراوانكردنی پشتێنه‌ی ئه‌منی سنوره‌كانی باشوری توركیایه، تێكبده‌ین، وه‌ك چۆن توركیا كاتێك هه‌نگاوی په‌یوه‌ست به ئاسایشی خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌نێت، داوای مۆڵه‌ت له هیچ كه‌س ناكات، هه‌روه‌ها لێپرسینه‌وه‌ش له هیچ كه‌سێك قبوڵ ناكات”.
وتیشی، “پێویست ناكات به‌رگه‌ی دو ڕویی ئه‌و كه‌سانه بگرین كه له ڕێگه‌ی یارییه‌كانی گۆڕینی ناوه‌وه، پشتیوانی ڕێكخراوی تیرۆریستی (په‌كه‌كه‌و و درێژكراوه‌كانی) ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی به وتاری دیموكراسی و ماف و ئازادیه‌كان قسه‌ی ناشرینمان پێده‌ڵێن، پێویسته سه‌ره‌تا گرنگی به تیرۆریستان و لایه‌نگرانی وڵاته‌كانیان بده‌ن”.
ده‌شڵێت، “چیتر كه‌س ناتوانێت له‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌وه وڵاته‌كه‌مان ناچار بكات بۆ هه‌ڵوێستێك كه پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان بێت، نابێت هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیا كه ئامانج لێی فراوانكردنی پشتێنه ئه‌منییه‌كه‌ی، تێكبدات”.
ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “نابێت هیچ كه‌س له سیاسه‌ته‌كانی توركیا كه سه‌نته‌ری دادپه‌روه‌ری و هاوپشتی و كرانه‌وه‌ی دیپلۆماسیه له سه‌ر بنه‌مای دۆستایه‌تی و هاوكاریی توركیا تێكبدات، له‌مه‌ودوا ماوه‌ی ڕه‌وایه‌تی ئه‌و تیرۆریستانه ته‌واو بوه كه دوێنێ له‌و چاڵانه‌ی كه ههڵیانكهندون به‌خاكمان سپاردون و ئه‌و تونێله كۆنكرێتییانهی كه ئه‌مڕۆ تێیدا په‌نایان داوه ده‌یكه‌ین به گۆڕی خۆیان”.
سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی له‌وه‌شكرد، “ئه‌وانه‌ی له دوری هه‌زاران كیلۆمه‌تره‌وه بۆ ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی خۆیان هاتون و هه‌مو شوێنێكیان وێران و سوتاندوه به‌بێ جیاوازی له نێوان تیرۆریست و بێ‌تاوان، ده‌بێت ڕێز له‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا بگرن”.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، “دۆستایه‌تی و دوژمنایه‌تی هه‌تاهه‌تایی له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا نییه، هه‌ربۆیه توركیا پێداچونه‌وه به په‌یوه‌ندییه ناوچه‌یی و جیهانییهكانیدا ده‌كات، هه‌روه‌ها پێویسته به‌پێی بارودۆخی ئه‌و قۆناغه مامه‌ڵه بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی زه‌بر له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان بدرێت”.