سوریا داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، سوپای تورکیا بە کشانەوە لە خاکەکەی ناچاربکات، دەشڵێت، تورکیا ئاو وەک چەکێک لە دژی خەڵکی حەسەکە بەکاردەھێنێت.
حەکام دوندی، جێگری نوێنەری ھەمیشەیی سوریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بیانووەکانی تورکیا بۆ لەشکرکێشییەکانی لە خاکی سوریا ھیچ کەسێک فریوو نادەن، بە تایبەتی کە ئەنقەرە بەردەوامە لە پشتگیریکردنی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک داعش و بەرەی نوسرە.
داواشی لە ئەنجومەنی ئاسایش کرد، حکومەتی تورکیا ناچاربکات کۆتایی بە بوونی “نایاساییانە”ی سوپاکەی لە خاکی سوریا بھێنێت.
وتیشی، حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە بەکارھێنانی ئاو وەک چەکی جەنگ، ئەوەش لە رێگەی بڕینی ئاوی وێستگەی عەلوک لەسەر ملیۆنان ھاووڵاتیی حەسەکە.