کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیی بارانبارین و بەفر دەکات لە ئەمڕۆوە، بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان زۆرتر دەبێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندروێکدا بڵاویکردەوە، شەپۆلی بارانبارین لە بەیانیی ئەمڕۆوە دەگاتە ناوشارەکان و سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کەشناسی، پێشبینی دەکرێت رێژەی بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و ئیدارەی سۆران بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ڕاپەڕین زیاتر بێت و هەندێک کات هەورە تریشقەشی لە گەڵدادەبێت.
هەروەها پێشبینیی دەکرێت، لەسەر لوتکەی شاخە سنوورییەکان بەفر ببارێت.
رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردوو
هەولێر دڵۆپ دڵۆپ باریوە
پیرمام دڵۆپ دڵۆپ باریوە
سلێمانی 1.1 ملم
چەمچەماڵ 1.0 ملم
دهۆک 0.1 ملم
کەرکووک 0.5 ملم
بازیان 0.2 ملم
دوکان 0.2 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم