جوتیار عادل: هەركاتێك پێویست بكات شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە

جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێم و ئەندامی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا رایگەیاند، لە كۆبونەوەكانیان لەگەڵ شاندی بەغدا كەشێكی ئەرێنی هەبوو و دركیان بەوە كرد كە ئەوان دەیانەوێت رێكبكەون، هەر كاتێكیش پێویست بكات دەچنەوە بەغدا.
جوتیار عادل بە ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی وتووە، سەردانی شاندی حكومەت بۆ بەشداریكردن لە نوسینی بودجەی حكومەتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 بوو، ماوەی 4 رۆژ لە كۆبوونەوەكانیان باس لە چەند بابەتێك كرا، یەكێك لەوانە بابەتی بودجە و وردەكارییەكانی، ئەو لیستانەی كە میلاكاتە یاخود ئەو لیستانەی كە تەواوی خەرجی حكومەتی هەرێمی كوردستانە رادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی كرا.
باسی لەوەش كردووە، كۆبوونەوەكان گرنگ بوون لەگەڵ شاندنی باڵای حكومەتی عیراقی كە ئەنجامیاندا و لەوێ باس لە چوار مەلەف كرا كە “بودجە، نەوت، دەروازە سنوورییەكان و چاودێری دارایی” بوون، هەروەها ئەو رێكارانەی كە پێویستە بۆ ئەوەی بزانرێت چی لەسەر ئەستۆی حكومەتی هەرێم و چی ئەستۆی حكومەتی عیراقە.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەردەوامن و بەردەوام دەبن، شاندی حكومەتی هەرێم هەركاتێك پێویست بێت ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات و لەوانەیە بەم نزیكانەش سەردان بكات.

پەیوەندیدار