حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بروسکەیەکی هاوخەمی ئاڕاستەی حزبی شیوعی دەکات

بەڕێز/ مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی ماڵئاوایی هاوڕێی تێكۆشه‌ر مامۆستا ڕەوەند-مان بیست، لەو پێوەندە خەمناكەدا پرسە و هاوخەمی رادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە ئێوە و لە هەموو هاوڕیێانی حزبی شیوعی کوردستان و لە کەس و کار و خانەوادە تێکۆشەرەکەیان دەکەین.
هاوڕێ مامۆستا ڕەوەند وەکوو سەرکردە و تێكۆشەرێكی ڕاستەقینەی
کۆڕی خەبات و تێکۆشان ،هەموو ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆ بەدیهێنانی ئازادی و یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ڕزگاریی گەلی کوردستان . هەر بۆیە یاد و یادەوەری بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
رۆحی هاوڕێ مامۆستا ڕەوەند شاد بێ. سەبرو ئارامی بۆ هەموو لایەك.

مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی كوردستان

1ی کانوونی یەکەمی 2022

پەیوەندیدار