هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، لەمڕۆوە رێگای سەرەکی هەولێر بۆ پیرمام دادەخرێت.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە، لەمڕۆ شەممەوە رێگای سەرەکی هەولێر- پیرمام دادەخرێت و داوا لە شۆفێران دەکات شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن.
رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی نوێترین ئاماری کوژراو و بریندارەکانی بۆردومانەکەی شاخی ئاسۆسی بڵاوکردەوە
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر نووسیویەتی، سەرجەم هاوڵاتیان وشوفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا بەهۆی گەیشتنی کارەکانی پەڕاندنەوەی ئاوەڕۆی سندوقی بۆسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر- پیرمام، لەئەمڕۆوە سایدی چوون بەرەو پیرمام دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شوفێران دەتوانن (لادانی کاتی) ڕێگایەکە وەکو شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن کە بەهێماکانی هاتوچۆ فسفۆڕ کراون، تاوەکو تەواوبوونی کارەکان.




