کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ٢١مین جڤاتی گشتیی دەبەستێ

لە شاری ئاینهۆڤن لە وڵاتی هۆڵەندا رۆژانی ٢-٤ /١٢ کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بە ئامادەبوونی ٣٦٠ ئەندام لە نوێنەری پارتە سیاسیەکان و میوانانی کۆنگرە کۆبوونەوەی گشتی خۆی بەست.
پرسی یەکێتی نەتەوەیی و کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانیەکان لە ژێر چەترێکی کوردستانی تەورەی سەرەکی کۆبوونەوەی گشتی کۆنگرەی نەتەوەیی بوو.
شایانی باسە شاندێکی باڵای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەشداری لە کۆنگرەی KNK دەکات و لە یەکەم رۆژی کۆنگرە ووتاری مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەلایەن هیوا سەید سەلیم پێشکەش کرا.

پەیوەندیدار