سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی زه‌مینی بۆ سه‌ر باکوری عێراق “هەرێمی کوردستان” و سوریا “رۆژئاوای کوردستان” ده‌ستپێده‌كه‌ن و به‌قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر ده‌چنه ناو ئه‌و دو وڵاته‌وه.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە میداکانی وڵاتەکەی راگەیاند، “به دڵنیاییه‌وه رێڕه‌وی ئه‌منی به قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له سنوره‌كانی رۆژئاوامان ده‌ستده‌كه‌وێت و هیچ هێزێك له جیهاندا نییه كه رێگریمان لێ بكات له‌و كاره”.
ئاماژەی بەوەشدا، “ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی زه‌مینی بۆ سه‌ر باكوری عێراق و سوریا ده‌ستپێده‌كه‌ین و به‌قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر ده‌چینه ناو ئه‌و دو وڵاته‌وه”.
ئەوەشی خستەڕوو، ناتوانایی وڵاتانی دراوسێ له پاراستنی ئاسایشی خۆیان و مانه‌وه‌ی لاوازیان رێگه‌ی به بوونی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی داوه كه كۆنتڕۆڵیان وڵاته‌كه‌یانی كردووه. ئەمەش مەبەستی لە عێراق و سوریابوو.
وتیشی، ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانانه له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن كه ره‌خنه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا ده‌گرن، بۆ هیچی تر جگه له ترس له ئه‌جێندای ئابورییه‌كه‌ی له‌و وڵاتانه نیه، بۆیه ئەوانیش وەک تورکیا جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه زه‌مینیه‌كانییان له عێراق و سوریا ده‌كه‌نه‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا دوای تەقنیەوەکەی شاری ئەستەنبوڵ تورکیا پەکەکە و پەیەدەی بە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکە تۆماتبارکرد و بەو بیانووەشەوە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و ئەمەش چەندین جارە باس لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە رێگەی وشکانییەوە بۆ سەر هەرێم و رۆژئاوای کوردستان دەکات.