به‌یانی ئه‌مڕۆ یەکشەممە، گه‌شته‌كانی فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی بەغدا به‌هۆی بارودۆخی کەشوهەوا و بونی ته‌مێكی زۆره‌وه راگیران.
فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی بەغدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی راگیراوه، به‌هۆی دۆخی كه‌شوهه‌وا و كه‌مبونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین، كه بۆ 400 مه‌تر كه‌مبوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان له كاتژمێر 3:00ی به‌ره‌یانی ئه‌مڕۆوه راگیراون و تاوه‌كو ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌شوهه‌وا به‌رده‌وام ده‌بێت.
دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، “ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه تەمێکی زۆر هەیە و ئاستی بینین لە بەشێک لە ناوچەکانی نێوەڕاست و باشوری عێراق بۆ کەمتر لە 400 مەتر کەمبوەتەوە”.