ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە و چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێ دەکات.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه ٧ـی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٢)، تایبەت دەبێت به خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ.
بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كە، تایبه‌ت ده‌بێت به خستنه‌ڕووی بابه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان.
لە بڕگه‌ی سێیه‌مدا سه‌رنج و تێبینییهكانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌سه‌ر ره‌شنووسی یاسای وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حکومەتی فیدراڵ دەخرێتەڕوو كه بە پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق ئاماده كراوه.