بەگوێرەی ماڵپەڕی بی بی سی، پۆلیسی ئەڵمانیا 25 کەس لە ئەفسەری سەربازیی و سیاسیی دەستگیر دەکات بە تۆمەتی هەوڵدانیان بۆ کودەتا و دەستگرتنیان بەسەر حوکمدا.
ئەو کەسانە پلانیان دانابوو هێرش بکەنە سەر چەند باڵەخانەیەکی حکومی لە نێویاندا باڵەخانەی پەرلەمانی ئەڵمانیا و دواتر دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرن.
وەک میدیاکان باسی دەکەن، پیاوێکی ئەڵمانی تەمەن 71 ساڵ ئەو کەسەیە کە پلانی کودەتاکەی داناوە.