وەزارەتی ناوخۆی عێراق: دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنور تەنها هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لە رێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی ناوخۆوە دەرگای خۆتۆمارکردن بۆ پاسەوانی سنور دەکرێتەوە و دەشڵێت، “تەنها رۆڵەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.”

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا سەعد مەعەن بەرپرسی راگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، دامەزراندنی لیوا نوێیەکەی پاسەوانی سنور تەنها هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

لینکی خۆتۆمارکردن کە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردووەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لیوای ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ئەرکی پاراستنی ئەو سنورانەیە کە دەکەونە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا و ئێران هەر لە زاخۆوە تا خانەقین.

پەیوەندیدار