نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق رایگهیاند، بەهاوکاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لایەنەپەیوەندیدارەکانی بواری دەسپاکی توانرا بەشی دوەمی پارەکانی باج گێڕدراونەتەوە کە بڕەکەی 134 ملیار و 455 ملیار دینارە، کە بەشێوەیەکی یاسایی خرابونە سەر هەژماری کراوەی لقی سەرەکی بانکی ڕافیدەین، بهوهش تێکڕای پارە گێڕاوەکان دەگەنە 317 ملیار و535 ملیۆن و 536 هەزار و 525 دینار.
نوسینگهی محهمهد شیاع سودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق ئهمڕۆ یهكشهممه له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، “لەئەنجامی بەدوداچونێکی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەهاوکاری ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لایەنەپەیوەندیدارەکانی بواری دەسپاکی بەردەوامبون لەبرەودان بۆ گێڕانەوەی ئەوپارانەی دزراون بەتایبەتی پارەکانی باج کە بە دزینی سەدە ناوزەد دەکرێت”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، وەک جەختکردنەوەیەکیش بۆ ئەو بڕیارانەی کە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕێکەوتی 27ی مانگی رابردو رایگەیاند بو، بەشی دوەمی پارەکانی باج گێڕدراونەتەوە کە بڕەکەی 134 ملیار و 455 ملیار دینارە، کە بەشێوەیەکی یاسایی خرابونە سەر هەژماری کراوەی لقی سەرەکی بانکی ڕافیدەین، بهوهش تێکڕای پارە گێڕاوەکان دەگەنە 317 ملیار و 535 ملیۆن و 536 هەزارو 525 دینار.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، “پڕۆسەکانی گێڕانەوەی پارە دزراوەکان و ڕاوەدونانی تۆمەتبارەکان بەسەر پەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەردەوام دەبێت ئەویش وەکو جێبەجێکردنێک بۆ بەرنامە حکومیەکە کە نەهێشتنی گەندەڵی لەبەرایی ئەرکەکانیەتی”.